جه‌نگێكی خوێناویی ئه‌هلی له ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌یه!
له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاكی ئه‌فغانستانی جێهێشتووه، هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كه‌وتوونه‌ته راماڵینی سوپای ئه‌فغانستان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، كه نه‌وه‌یه‌كی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ناكه‌ن بۆ جه‌نگ. گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی تا كۆتایی (ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021)، به‌ته‌واوی ده‌كێشێنێته‌وه له‌و وڵاته". به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌كیش نییه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌گیرسانی جه‌نگی ئه‌هلی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی، به‌رپرسانی باڵای به‌رگری به بایدن-یان گوتووه، كه جوڵه‌ی خێرا رێگه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ره بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ره‌خنانه دێت كه ئاراسته‌ی بایدن كرا كه گوتی: "تا كۆتایی سێپته‌مبه‌ر هێزه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه". له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌شیان به‌وه كرد، كه هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزاری له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌دا نییه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دره‌نگانی شه‌وی 2 ته‌مموز بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی باگرام-یان جێهێشت، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌واڵ بده‌نه هاوتا سه‌ربازییه ئه‌فغانییه‌كانیان. له‌كاتێكدا بنكه‌كه نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه شوێنی خزمه‌تی سه‌ربازیی و جه‌نگی سه‌نته‌ری جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ راماڵینی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین (جێمس ماكس) له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به سی ئێن ئێن-ی گوت: "هیچ ئاینده‌یه‌كی نزیكی گه‌ش له ئه‌فغانستان نابینرێت، جگه له جه‌نگی ئه‌هلی".
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی جوڵه‌ی تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنی به‌شه زیندووه‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ بوونی بۆشاییه‌كی ته‌واو بۆ جوڵه‌ی تاڵیبان، جارێكی دیكه ناوچه‌یه‌كی به‌پیته بۆ گه‌شه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن ئیسلامی فه‌نده‌مه‌نتالیزمه‌وه.
به‌ڵام بایدن به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ئه‌و ره‌خنانه‌ی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌هلی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه. بۆیه گوتی: "ئه‌گه‌ری ئاسته‌نگ هه‌یه له‌به‌رده‌مماندا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی په‌كخستنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان".
به‌ر له‌وه‌ی بایدن رۆژی (8ی ته‌مموز) له‌سه‌ر كشانه‌وه‌كه قسه‌بكات، جین ساكی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی گوتی: "ئیتر ساتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان نه‌ماوه له‌وێ، ماوه‌ی 20 ساڵه شه‌ڕده‌كرێت بێئه‌وه‌ی قازانجی بۆمان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها بایدن به‌ڵێنیدا كه هه‌زاران وه‌رگێڕی ئه‌فغانی بگوازێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه خزمه‌تیان كردووه شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا ده‌ترسن له ژیان و خێزانه‌كانیان له‌هه‌ر جه‌نگێكی ئه‌هلی خوێناوی یه‌كلاكه‌ره‌وه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ده‌ستپێده‌كات.
ستناتۆر جین شاهین، سیناتۆری دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ویلایه‌تی "نیو هامیشابر" هانی بایدن ده‌دات له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان كردووه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو له ئه‌فغانستان.
لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی له‌كاتێكدایه كه بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌ناكاو هه‌ڕه‌شه له ئه‌فغانستان ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا 2 هه‌زار و 448 سه‌ربازی تێدا به‌كوشتداوه، بۆ رزگاركردنی له‌ژێر چنگی تاڵیبان و 20 هه‌زار و 722 سه‌ربازی كه‌مئه‌ندام و بریندار بووه.
به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی لێیكوژراوه له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌روه‌ك سه‌نته‌ری "پیو" له راپرسییه‌كدا ئاشكرای كرد، 80%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان هیچ سوودی بۆ ئه‌مه‌ریكا نییه.
كاتێك بایدن-یش له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له قسه‌ی كرد، وتی: "مانه‌وه له ئه‌فغانستان مانای كه‌وتنی زیاتری ئه‌مه‌ریكایه". " بۆ بنیاتنانه‌وه ناچینه‌وه ئه‌فغانستان. مافی ئه‌فغانییه‌كان و گه‌لی ئه‌فغانه به ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ئاینده‌ی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ و چۆنیان بوێت وڵاته‌كه‌یان وابێت".
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاوكارییه مرۆیی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ئه‌فغانستان. وێرای به‌رگریكردن له مافی ژنان و كچان له‌و وڵاته. بایدن له‌و رووه‌وه وتی: "ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماتی و سیاسی نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان". ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گفتوگۆكانی نێوان تاڵیبان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وه‌ستاوه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وڵاتی ئه‌فغانستانی جێهێشتووه، هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌سه‌ر تاسه‌ری وڵات‌دا كه‌وتوونه‌ته راماڵینی سوپای ئه‌فغانستان و گه‌مارۆی پایته‌ختی كه‌رته‌كانی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن، به‌پێی راپۆرتێكی "واشنتن پۆست" له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا په‌یتا په‌یتا سوپای ئه‌فغانستان خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و چه‌كه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن.
"واشنتۆن پۆست" ئاشكرای كرد، "له‌وكاته‌دا كه بایدن قسه له‌سه‌ر دۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان (ئه‌فغانستان - ئێران)یان كۆنترۆڵكردووه".
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌وڵگری نوێی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "حكومه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی له كابول شكست ده‌هێنێت و ده‌روخێت له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگ له‌دوای جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌یرانی مرۆیی و ئه‌منی گه‌وره و گرفتی سیاسی بۆ بایدن".
لیندسی گراهام، سیناتۆی كۆمارییه‌كان راگه‌یاندنه‌كه‌ی بایدن -ی به (كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق) به‌راورد كردووه، كه له دوای 2010 ه‌وه بووه هۆی دروستبوونی توندوتیژی له عێراق. له‌تویتێكی دورودرێژدا نووسیویه‌تی: "بایدن له‌دۆخی پێشكه‌وتنی ئه‌فغانستان تێناگات، كه كشانه‌وه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و داعش، كه راسته‌وخۆ ترسه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی وای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، كه تاڵیبان -ی ئێستا زۆر جودایه له تاڵیبان و ئه‌لقاعیده و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه ئه‌فغانستان ده‌بێته سه‌نته‌ری ململانێی وڵاتانی ده‌وه‌روبه‌ر.
د.ی