سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات
كۆنسوڵی نوێی ئهمهریكا له ههولێر دهستبهكار دهبێت
K24 - ههولێر:
رۆژی یەکشەممە 11ـی تەمموزی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رۆبێرت پاڵادینۆ کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر کۆنسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادە بوو، بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاووتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی نوێی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکڕیزە و ئەمەریکا هەردەم رێزی بۆ ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبووە، راشیگەیاند کە ئەمەریکا بە نیگەرانییەوە سەیری ئاستهنگه سیاسی و ئەمنیی بەردەم عێراق دەکات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پرەنسیپەکانی پێکەوەژیان و ئازادی و یەکسانیخوازی کرایەوە وەک زەمینەیەک بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی پێشووی ئەمەریکای لە هەولێر کرد و هاوکاتیش هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەمەریکا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
