حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1.6 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە سلێمانی تەرخان دەکات
دوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی له سلێمانی درووست ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی "مەسرور بارزانی"، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر له ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شاری سلێمانی ته‌رخان كرا.
له راگه‌ینراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، بڕی 1 ملیار و 617 ملیۆن و 640 هه‌زار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شاری سلێمانی تەرخان کرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پڕۆژەیەکان بریتین لە: پڕۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون کە لەو بڕە بودجەیە یەك ملیار و 384 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و پڕۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی رۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، کە بڕی 233 ملیۆن و 640 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
د.ی