قوباد تاڵەبانی سەرۆکی نوێی دەزگای زانیاری ناساند

"ئە‌ژی ئە‌مین" وە‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ده‌ستنیشان كرا

قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ناساند
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ناساند

K24- هه‌ولێر:

‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كە‌ ئە‌مڕۆ یە‌كشە‌ممە (11ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی "ئە‌ژی ئە‌مین" وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد، كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كرد، كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی، بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاووڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ده‌ستنیشانكرد
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ناساند
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ده‌ستنیشانكرد
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ناساند

 

Fly Erbil Advertisment