سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين ره‌تيكرده‌وه ئاگادارى كشانه‌وه‌ى محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج بووبێت
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24، سه‌لاحه‌دين به‌هادين ره‌تيكرده‌وه، ئاگادارى ئه‌وه بووبێت محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ده‌كشێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24، سه‌لاحه‌دين به‌هادين ره‌تيكرده‌وه، ئاگادارى ئه‌وه بووبێت محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ده‌كشێته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆ له وتارى كۆنگره‌يدا، ئه‌ميندارى پێشووى يه‌كگرتووى ئيسلامى محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج كشايه‌وه و داواشى له كانديده‌كانى ديكه‌ى پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو كرد، له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌لاحه‌دين به‌هادين بكشێنه‌وه.
به‌ڵام هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د ره‌ئوف و ئه‌بوبه‌كر كاروانى ره‌تيانكردووه‌ته‌وه بكشێنه‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێويسته به ده‌نگدان ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه.
له لێدوانياندا بۆ كوردستان 24 ئه‌و دوو كانديده نيگه‌رانى خۆيان له پێشنيازه‌كه‌ى محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج بۆ كشانه‌وه له كانديدى ئه‌و پۆسته ده‌ربڕى بوو.