بافڵ تاڵه‌بانی و راگه‌یاندنی یه‌كێتی ناوونیشانی هاوسه‌رۆك لاده‌به‌ن
بۆچی بافڵ تاڵه‌بانی ناوونیشانی خۆی گۆڕی؟ له یه‌كه‌م دیداری سیاسی خۆیدا چ په‌یامێكی گه‌یاندووه؟
K24 - هه‌ولێر:
دوای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، ئێستا میدیای فه‌رمی یه‌كێتی و خودی بافڵ تاڵه‌بانی، ناوونیشانهكهیان له هاوسه‌رۆكه‌وه گۆڕیوه بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی، بافڵ تاڵه‌بانی كه پێشتر دوای كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی، وه‌ك هاوسه‌رۆك ده‌ناسێنرا، له‌مڕۆوه ناوونیشانه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه و كردوویه‌تی به سه‌رۆكی یه‌كێتی.
ئه‌وه‌ش دوای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوخۆی یه‌كێتی دێت، كه بڕیاری گۆڕینی به‌رپرسانی هه‌ریه‌كه له ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆری یه‌كێتی درا و خودی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كانی كرد.
لەراگەیاندراوێکیشدا بە بۆنەی دیدارێکی بافڵ تاڵه‌بانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، هاتووە: "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".