كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا: وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کوردستان24 ئاسان نەبوون
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ به‌ر له‌وه‌ی ببێته كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه
K24- هه‌ولێر:
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پرۆفایلی كه‌سیی پاله‌دینۆی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی پرۆفایله‌كه‌ی، به‌ر له‌وه‌ی ناوبراو ئه‌و پۆسته نوێیه وه‌ربگرێت، چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی دیپلۆماسی و كاری كردووه و ده‌رچووی كۆلیژی سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكایه.
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ كێیه؟
لە تەممووزی 2021، رۆبەرت پالەدینۆ وەك کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەولێر دەستبەکار بوو. رۆبەرت لە پیشەکەیدا وەك دیپلۆماتکارێك لەسەر ژمارەیەك ئاڵنگاری زۆر گرنگی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی نەتەوەیی لە ئاسیا، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین کاریکردووە.
رۆبەرت لە دوایین پۆستەکانیدا سەرۆکی دەستەی ستافی جێگری وەزیری دەرەوە، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بەڕێوبەری پەیوەندییە ستراتیجیەکان و گوتەبێژی بەوەکالەتی ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوەیی بووە، هەروەها لە ژمارەیەك پۆستی جیاواز لە نوسینگەی کاروبارەکانی تایبەت بە ئاسیای خۆهەڵات و ناوچەی زەریای ئارام و لە دەرەوەش لە چین، ڤێتنام و ئیتاڵیا کاریکردووە.
رۆبەرت لەگەڵ ئەوانەشدا راوێژکاری باڵا بووە بۆ بەرپرسی باڵا لە پۆستی خوار وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیپلۆماسی گشتی و هاوشانی سیناتۆر کریستین گیلیبراند بووە بۆ کاروباری ئاساییشی نەتەوەیی.
رۆبەرت پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوە، لە ئاسیای خۆرهەڵات و ئەوروپا لە چوارچێوەی بەشی یاسایی سەر بە سوپای ئەمه‌ریکا کاری پارێزەری کردووە.
رۆبەرت لە زانکۆی نۆتەردام و سکوڵی یاسای زانکۆی واشینتن ئاند لی و کۆلێژی سه‌ربازی سەر بە سوپای ئەمه‌ریکا خوێندوویەتی. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی نێوجەوانی هەیە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی، رۆبه‌رت پاله‌دینۆ باس له پرسیاره سه‌خته‌كه‌ی كوردستان24 ده‌كات: