له نه‌ینه‌وا به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیركرا
ده‌ستگیركراوه‌كه به‌رپرس بووه له گواستنه‌وه‌ی بۆمبه ئاماده‌كراوه‌كان بۆ چاندنیان له ناو شاری مووسڵ.
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنێكدا، به‌رپرسێكی باڵای داعشیان ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌كه، نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له ته‌له‌عفه‌ر، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و گه‌ڕان و پشكینین، توانیویانه به‌رپرسێكی داعش به نازناوی "ئه‌بو یوسف" ده‌ستگیر بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستگیركراوه‌كه به‌رپرس بووه له گواستنه‌وه‌ی بۆمبه ئاماده‌كراوه‌كان بۆ چاندنیان له ناو شاری مووسڵ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعشدا ئه‌و ده‌ستگیركراوه، به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی داعش و داهاتی نه‌وت بووه.