ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا له زیقار كه‌وته‌وه
ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له به‌شی خه‌واندنی تووشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێن له پارێزگای زیقار، له ئه‌نجامی ته‌قینی بتڵی ئۆكسجینه‌وه ئاگر كه‌وته‌وه. به‌لانیكه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌رووی 30 كه‌سیش بریندار بوون.
دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاری و كه‌سوكاری تووشبووانی كۆرۆنا ده‌ستیانكردووه به رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خهوێنراوون و له ژێر چاره‌سه‌ردان.
ته‌ندرووستی زیقار رایگه‌یاند، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه و به‌لانیكه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌رووی 30 كه‌سیش بریندار بوون. هاوكات سه‌رچاوه میدیاییه‌كان له پارێزگای زیقار، باس له گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆرتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له مانگی نیسانی رابردوودا، به هه‌مان شێوه ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، له به‌غدا كه‌وته‌وه و له ئاكامدا زیاتر له 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.