حكومه‌ت رۆژێك پێشووی راگه‌یاند

به‌ بۆنه‌یه‌كی دیاریكراوه‌

حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌، 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له‌ 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 1958 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 

رۆژی 14ی ته‌ممووزی 1958، كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی عێراقدا كرا و دامه‌زراندنی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندرا.