حكومه‌ت رۆژێك پێشووی راگه‌یاند
به بۆنه‌یه‌كی دیاریكراوه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه، 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 1958 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 14ی ته‌ممووزی 1958، كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی عێراقدا كرا و دامه‌زراندنی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندرا.