مهسرور بارزانی سوپاسی بهلجیكا دهكات بۆ هاوكارییهكانی بۆ هێزی پێشمهرگهی كوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی بەلجیکا سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکومەت کرد بۆ بەلجیکا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی بەلجیکای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بەلجیکا و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.