سووتانی نەخۆشخانه‌ی "حوسێن" له ناسریه کاردانەوه‌ی لێكهوتهوه
94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.. هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن ته‌نیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به‌س نییه

K24 - هه‌ولێر:
شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری ناسرییەی باشووری عێراق کەوتەوە و بەھۆیەوە 94 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون. دوای رووداوەكەش سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد بەدوورخستنەوە و راگرتنی چەند بەرپرسێكی شارەكە.
هه‌ر چۆنێك بێت له عێراق رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ مردن، به تۆپ ته‌یار نه‌بێت، به كۆرۆنا، به كۆرۆناش نه‌بێت، به سووتان ده‌مریت، نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن" له شاری ناسریه له پارێزگای زیقار، ده‌یان ته‌رم له ژر جه‌مه‌لۆنه رووخاوه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یدا كه‌وتوون.
نه‌خۆشخانه‌كه تایبه‌ته به تووشبووانی كۆرۆنا، شه‌وی رابردوو ئاگر له نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیاتر له 90 كه‌س به‌هۆی سووتان و خنكانه‌وه مردوون، نزیكه‌ی 100 كه‌سیك برینداربوون.
دانیشتووییهكی ناسریە گوتی: "ئەو کارەساتەی ئەمشەو لە زیقار روویدا، لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێن، كە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنایە، كارەساتێكە كە ئیتر قسەم بۆناكرێت، پێدەچێت عێراق بەردەوام بەدەست رەنج و ئازارەوە بناڵێت".
به‌گوێره‌ی شاهێدحاڵه‌كان، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی ئۆكسجین بووه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك 3 به‌رپرسی ئه‌و پارێزگایه‌ی له‌كار دوورخسته‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئه‌و پارێزگایه دوورخرانه‌وه.
دانیشتووییهكی دیكه‌ی ناسریە ئاشكرای كرد، "لە چوار ساڵی رابردوودا تەنیا دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسان دەبینین، ھەر سێ چوار مانگ یەكێكیان دێت و ئەویتریان دەچێت. دەچێتە توركیا گەشتێك دەكات و پاشان لە شوێنێكی دیكە دەستبەكاردەبێت. ناسرییە بووەتە قوربانی، دوێنێ میلیشیاكان ھاتنە ناسرییە و چەندین بوتلی ئۆكسجینیان برد و یەكێك نەبوو رێگرییان لێبكات".
ناسریه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی عێراق، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌رده‌وام خۆپیشاندانی تێدا كراوه، دای ئه‌و رووداوه‌ش خۆپیشانداێكی به‌رفراوان ئه‌نجام درا و داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ته‌نیا له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه رازی نین و داوای دادگییكردنیان ده‌كه‌ن.
د.ی