تاڵیبان هۆشداری ده‌داته توركیا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ناتۆدا، ئه‌و پێشنیازه‌ی توركیا تاوتوێ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان هۆشداری دایه توركیا له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستاندا.
500 سه‌ربازی توركیا، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له ئه‌فغانستاندا ئه‌ركیان پێ سپێردراوه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وت، وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، ده‌ستیان به كشانه‌وه له ئه‌فغانستان كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌وره بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له باگرام چۆڵ كرد.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی، سوهه‌یل شاهین، رایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكامان كردووه، سوپای توركیا، وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ ده‌بێت ئه‌فغانستان چۆڵ بكات.
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا، توركیا له چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشنیازی كردبوو، ئه‌ركی پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ به هێزه‌كانی بسپێردرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ناتۆدا، ئه‌و پێشنیازه‌ی توركیا تاوتوێ بكرێت.
له (14ی نیسان/ ئه‌پریڵ)ی ئه‌مساڵدا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و به گوێره‌ی پلانه‌كه، دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له (11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵن.
سه‌رچاوه: طلوع نیوز، رۆیته‌رز