ئه‌مه‌ریكا: كشانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه
17 هه‌زار پارچه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و كه‌رسته‌ی شه‌ڕ راده‌ستی ئیداره‌ی لۆجستی پێنتاگۆن كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، به رێژه‌ی %95 پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ته‌واو بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌م دواییانه حه‌وت پێگه‌ی سه‌ربازییان راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردووه، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا 17 هه‌زار پارچه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و كه‌رسته‌ی شه‌ڕ راده‌ستی ئیداره‌ی لۆجستی پێنتاگۆن كراونه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان ئامرازی به‌رگریكردنی نا جه‌نگیین.
له (14ی نیسان/ ئه‌پریڵ)ی ئه‌مساڵدا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و به گوێره‌ی پلانه‌كه، دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له (11ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵن.