پهیهده گهنجێكی دیكهی خهڵكی كۆبانێ دهڕفێنێت و ئهشكهنجهی دهدات
بەهۆی ئەوەی ئەو رەخنە لە ئیدارەی پەیەدە دەگرێت، ئامۆزاکەیان رفاندووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەیان داوە.
K24 – ههولێر:
دوای رفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی گەنجێک بە ناوی ئەمین عیسا، چەکدارانی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان گەنجێکی دیکەیان له كوبانێ رفاند و ئهشكهنجهیان داوه.
لهو بارهیهوه، ئۆسب بەرکل، چالاكوانی كوردی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردووهتهوه، چەکدارانی پەیەدە وەک فوشارێک لە دژی ئەو، ماوەی چوار رۆژە محەمەد سلێمانی ئامۆزایان رفاندووە.
ئۆسب بەرکل گوتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەو رەخنە لە ئیدارەی پەیەدە دەگرێت، ئامۆزاکەیان رفاندووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەیان داوە.
ئەو چالاکوانە ئاشکرایکردووه، کە چەکدارانی پەیەدە بە ئاوی گەرم ئەندامی زاوزێی محەمەد سلێمانیان سووتاندووە، جگە لە لێدان و ئەشکەنجەدان و بە هۆی مەترسیی گیان لەدەستدانی و بۆ ون كردنی شوێنهواری ئەشکەنجەدانەکەی، ئامۆزاکەی ئەویان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئۆسب برکل داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆییەکان کردووە بەدواداچوون بۆ رەوشی مرۆیی گرتووخانە و رفێندراوەکان و کارە نامرۆییەکانی پەیەدە بکەن.
برکل ئاماژەی بەوەش کرد، کە شەش مانگ بەر لە ئێستا چەکدارانی پەیەدە هاووڵاتییەکی کوردی منبجیان بە هۆی کوڕەکەیەوە رفاند و ئەشکەنجەیان دا.
پێشتریش له كۆتایی حوزهیرانی رابردوودا گەنجێکی کورد بە ناوی ئهمین عیسا ئهمین، لهدایكبووی 1986ـی گوندی بێریكی سهر به دهرباسیه لە رۆژئاوای كوردستان، لە گرتووخانەی پەیەدە لە حەسەکە، گیانی لەدەست دا.
ئەمین عیسا، کە ماوەی 27 رۆژ بوو لەلایەن چەکدارانی پەیەدەوە رفێندرابوو، بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درابوو و بەهۆی ئەشکەنجەدانیشیەوە، گیانی لەدەست دا.