واشنتن: ئێران دەستگیرکراوانی ئەمەریکایی بۆ مه‌به‌ستى سیاسی به‌كار ده‌هێنێت
واشنتن گفتوگۆی چالاک و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران ئەنجام دەدات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئەنجامدەدات، تایبه‌ت به ئاڵ و گۆڕى به‌ندكراوه‌كانیان.
نید برایس، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن، گفتوگۆی چالاک و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران ئەنجام دەدات، له‌باره‌ى ئه‌و دەستگیرکراوە ئەمریکاییانەی، به شێوه‌یه‌كى نادادپه‌روه‌ر لە لایەن ئێرانەوە راگیراون.
برایس، روونیشیكرده‌وه، ئێران هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكى دەستگیر دەکات و بۆ مه‌به‌ستى سیاسی به‌كاریان ده‌هێنێت، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئازادكردنى هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكایی، كه له تاران ده‌ستگیركراوون.
ئاماژه‌شیپێكرد، به شێوه‌یه‌كى نادادپه‌روه‌رانه، ئێران ده‌ستیكردووه به ده‌ستبەسەرکردنی هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكى، دواجار بۆ مه‌به‌ستى سیاسی به‌كاریان ده‌هێنێت.
جەختیشیکردەوە، ئەم دانوستاندنانە، هیچ پەیوەندییەکی بە گفتوگۆکانی تایبەت بە دۆسیەی ناووکی ئێرانەوە نیە، دوو بابەتی جیاوازن.
پێشتریش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده، رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له دانووستانه بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانی، كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوون.
خه‌تیبزاده گوتبووشی: له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك وڵاتی خۆرئاوایی، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانیی ده‌ستگیركراوون، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له زیندان راگیراوون و پێویسته ئازاد بكرێن.
سەرچاوە: روسيا اليوم
ک.ب