بەهۆی ساختەکردنی پشکنینی کۆرۆنا پیاوێك به ساڵێك زیندانی سزادرا
جگه له زیندانیكردن ده‌بێت پێبژاردنه‌كه‌ش بدات

K24 - هه‌ولێر:
دادگای برۆکسل بڕیاری دا بە زیندانیکردنی پیاوێك بۆ ماوەی ساڵێك و پێبژاردنی 4 هه‌زار یۆرۆ بەهۆی ساختەکردنی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا.
هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكا ویستوویه‌تی گەشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراوە، کاتێک زانیوویانە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ساختەیە، دوای به‌داوداچوون، ده‌ركه‌وتووه دوای ئەوەی ژمارەی پشکنینەکە لەتاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا بە هیچ شێوەیەك بوونی نەبووە.
دوای ده‌ستگیركردن، تاوانبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئەنجامی پشکنینەکەی ساختەکردووە بە بڕی 30 یۆرۆ. ئه‌مه دووەم جارە، کە دادگا بە بەندکردن سه‌رپێچیكاران سزا بدات به‌هۆی ساختەکردنی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا.
دادگای برۆکسل هەوڵی داوە بە جۆرێك کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات، تەنیا بە پێبژاردنی 750 یۆرۆ، بەڵام تاوانبارەکە رەتیکردووه‌تەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نەبووە، بۆیە دادگا لە غیابی ئەودا سزای ساڵێك زیندانی و پێبژاردنی 4 هه‌زار یۆرۆی بەسەردا سەپاند.
دادگا پێی وایە ئەم جۆرە کارانە "سەرپێچی زۆر گەورەن" له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمەتیدەری تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایه لە رێگەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانەوە. کەسی سزادراو بەوە تاوانباوکراوە، کە بەم کارەی مەترسی لەسەر کۆمەڵگە و گه‌شتیارانیش دروستکردووە.
بەلجیکا رێگەی بە هاووڵاتیانی داوە، بۆ کاری گرنگ و پێویست گەشتی دەرەوەی وڵات بكه‌ن.