به فهرمی ژیلوان حهمهد گهڕایهوه خولی نایابی سویدی

ژیلوان حەمەد ئهستێرهی كورد، بە فەرمی خولی کڕواتی جێهێشت و گەڕایەوە خولی نایابی سوید.
ژیلوان حەمەد یاریزانی پیشەگەری کورد بە فەرمی ریزەکانی یانهی گۆرێتسکای کڕواتی جێهێشت و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە بە فەرمی گەڕایەوە خولی نایابی سوید و گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئۆرێبرۆی رکابەر لە خولی نایاب واژۆ کرد، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو دەبێت.
پەیوەندیکردنی ژیلوان بە یانەی ئۆرێبرۆ لە کاتێکدایە ئەم یانەیە لەم وەرزەی خولی نایابی سوید دوای تێپەڕینی 10 گەڕ تەنیا 2 یاری بردووهتهوه و حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە له خانهی كۆتایی ریزبەندی دەبینرێت.
ژیلوان پیشتریش لە خولی نایابی سوید یاریی بۆ ماڵمۆ و هاماربی کردووە جگە لە یاریکردن بۆ یانەکانی هۆفێنهایمی ئەڵمانی و ستاندەر لیگی بەلجیکی و ئینچیۆنی کۆری و دواجاریش لە ریزەکانی گۆریا لە خولی نایابی کرواتیە یاریی کرد.

