منداڵه‌كه‌ی رفاند و كوشتی.. دواتر له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كه نانی خواردووه
منداڵێكی 6 ساڵه‌ی كوشت و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی "خانكه"ی باكووری قاهیره له میسر به خه‌مبارییه‌وه ته‌رمی منداڵێكی 6 ساڵه‌یان ناشت، كه له‌لایه‌ن ژنێكی دراوسێیه‌وه كوژراوه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بكوژه‌كه‌ش به‌دوای منداڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا و دواتر له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه كوژراوه‌كه نانی به‌یانی خواردووه.
سه‌مه‌ر، دایكی منداڵه كوژراوه‌كه‌یه، له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی لێكۆڵینه‌وه ئاشكرای كرد، "عه‌مار"ی كوڕم ته‌مه‌نی (6) ساڵه، له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌م رفێندرا، رۆژی رووداوه‌كه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كه‌ی رافاندم، هاتووه‌ته لام و نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ خواردم.
ئاشكراشی كرد، ئه‌و ژنێكی دراوسێم منداڵه‌كه‌ی كوشتم، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه به‌دوای كوڕه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕان، له‌و كاته‌شدا ئه‌و ژنه‌یه ده‌یگوت ره‌نگه رفێندرابێت.
دایكی منداڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاڵنه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن ئه‌و ژنه‌ی دراوسێی، به‌هۆی ناكۆكی بووه له‌سه‌ر 8 هه‌زار جونه‌یی میسری، كه ده‌كاته 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه تۆمه‌تباره‌كه قه‌رزاری دایكی كوڕه كوژراوه‌كه بووه.
پۆلیسی "خانكه" روونیكرده‌وه، له‌لایه‌ن خێزانێكه‌وه ئاگاداركراینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كامیرای چاودێرییان سه‌یركردووه، زانیویانه كه منداڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دراوسێیهكهیانهوه رفێندراوه و كوژراوه.
پۆلیس دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه كێشه‌یه‌ك ماددی له‌نێوان خێزانی منداڵه كوژراوه‌كه و ژنێكی دراوسێیان بووه، ژنه‌كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، منداڵه 6 ساڵییه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه ماڵی خۆیان، به‌چه‌قۆ كوشتوویه‌تی، دواتر به هاوكاری مێرده‌كه‌ی (47 ساڵ) و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی (22 و 25 ساڵ)، "عامر"ی 6 ساڵه‌یان به كوژراوی له سووچێكی ماڵه‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه.
دوای رووبه‌ڕووی به‌ڵگه‌كان كرانه‌وه، هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه دانیان له تاوانه‌كه‌دا ناوه، دادگای "خانكه" تۆمه‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی ژنه‌كه كردووه، به كوشتی به ئه‌نقه‌ست و 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ی به هۆی هاوكاری و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه تۆمه‌تباركراون.
د.ی