14ی تەممووز... ئەو رۆژەی بە رشتنی خوێن سیستمی کۆماری بنیاتنرا
له‌كاتى كه‌وتنى قۆناغى پادشایه‌تى عێراقییه‌كان پێیان وابوو خه‌ونەکانیان له‌بارچوون
K24 - هه‌ولێر:
له(14ى تهمووز/ یۆلیۆى 1958)، عه‌بدولكه‌ریم قاسم وەک ئه‌فسه‌رێكى پله‌داری عێراقى، كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى به‌سه‌ر پادشا فه‌یسه‌ڵی دووەم ئه‌نجامدا، تێیدا رژێمى سیاسی له عێراق، لهپادشایهتییهوه بۆ كۆماری، گۆڕى.
دواى ئه‌و كوده‌تایه، چه‌ندین گۆڕانكاری ناوچه‌یی و نێوخۆیی له عێراق دروست بوو، كه له ئێستادا رژێمى كۆماریش بۆ فیدڕاڵى گۆڕا، كاتێك ئۆپۆزسیۆنى عێراقى، بە هاوکاری ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ههوپهیمان، كۆتاییان به سیستمى حوكمدارێتى كۆماری هێنا و حزبی به‌عسی حاكمیان لە عێراق له ده‌سه‌ڵات، هێنا خواره‌وه، له ئێستادا پێكهاته‌كانى ئەو وڵاتە، له‌ژێر سیستمى فیدڕاڵى، حوكمى عێراق ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى قه‌یران و كێشه‌ى سیاسی زۆر، له‌نێوخۆیی وڵات‌دا.
شۆڕشى ناسراو به (14 ته‌مووزی 1958)، دواى زۆرترین هه‌وڵ روویدا، كه له ساڵى (1939) ه‌وه تاوه‌كو (1956)، هه‌وڵى كوده‌تا دراوه، به‌ڵام له ساڵى (1958)، سه‌ریگرت، عه‌قید عه‌بدولكه‌ریم قاسم، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگرى عێراقى لە ئەستۆ گرت، عه‌بدولسه‌لام عارفیش، پۆستى جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی عێراقى به‌ڕێوه ده‌برد.
دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌دنان كازم، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا، رایگه‌یاند، له‌كاتى كه‌وتنى قۆناغى پادشایه‌تى له عێراق، زۆربه‌ى عێراقییه‌كان پێیان وابوو، خه‌ونەکانیان، له‌بارچوون، كه ئه‌و وڵاته له‌سه‌رده‌مى پادشا فه‌یسه‌ڵى دووەم، له قۆناغێكى مۆدرێندا بوو.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، دواى شۆڕشى (1958)، عێراق كه‌وته قۆناغى سه‌ربازى و چەوساندنەوە، تاوه‌كو (2003)، به‌رده‌وامى هه‌بووه، كاتێك به‌ریتانیا ویستى ده‌وڵه‌تێكى مۆدرێن له به‌غدا بوونیات بنێ.
ناوبراو ئاماژه‌یپێكرد، له‌دواى شۆڕشى (1958)، عێراق به زۆرترین جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوخۆیی و هه‌رێمى، تێپه‌ڕیووه، له‌سه‌رده‌مى پادشایه‌تیدا، عێراق له رووى ئابوورییه‌وه، پێشڤه‌چوونێكى باشی به‌خۆوه بینى.
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له سه‌رده‌مى پادشایه‌تى، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، خرایه نێو ژماره‌یه‌ك له په‌یماننامه، له‌هه‌مانكاتیشدا، كه‌وته نێو چه‌ندین جه‌نگى خوێناوى، نێوخۆیی و ناوچه‌یی.
دكتۆر تاریق عه‌بدولحافیز، مامۆستا له زانكۆی به‌غدا، رایگه‌یاند، رژێمى كۆمارى، سه‌روه‌ری بۆ گه‌لى عێراق دروستكرد، ئه‌و گه‌له به‌شداریان له ته‌واوى پڕۆسه‌كانى ژیان و ئابووری و رۆشنبیری، كرد، یه‌ك له خاڵه ئیجابییهكانى رژێمى كۆماری له عێراق، جێبه‌جێكردنى یاسا بوو، به‌غداى كرده ناوه‌ندێكى بڕیاری به‌هێز.
راشیگه‌یاند، دروستكردنى سیستمى په‌رله‌مانى له ئێستاى عێراقدا، بووه هۆی لاواز بوونى حكومه‌ت له‌م وڵاته‌دا، تێیدا زۆرینه‌كان ده‌وڵه‌ت ئاراسته ده‌كه‌ن، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتى پادشایه‌تى، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاى داگیركه‌ر دروستكرابوو، كه خاوه‌نى وڵات نه‌بوو.
ئامادەکردنی: کەنعان بەهادین
سەرچاوە: الجزيرة