تاڵیبان ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ پاكستان كۆنترۆڵ كرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به‌رپه‌رچی هێرشێكی تاڵیبانیان داوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی له ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، ده‌روازه‌ی سنووریی سبین بولداك له ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان و هاوسنووری پاكستان كۆنترۆڵ كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به‌رپه‌رچی هێرشێكی تاڵیبانیان داوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پاكستان رایگه‌یاند، ئاڵا سپییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌سه‌ر ده‌روازه‌كه‌دا له دیوی ئه‌فغانستان هه‌ڵكراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاكانی ئه‌فغانی وێنه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له دوای كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كه له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
پێشتر تاڵیبان ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و تاجیكستان كۆنترۆڵ كرد و هه‌موو ئه‌و داهاته‌ی له‌و ده‌روازه سنوورییانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كابووڵ، ئێستا بووه‌ته به‌شی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دڵنیایی داوه‌ته بازرگانانی ده‌روازه‌كان و رایگه‌یاندووه، ئاسایشیان دابین كراوه.