نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى هاوپەیمانان كۆبووه‌وه
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ ريچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێکى یاوەرى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش تاوتوێ كران و هەڵسەنگاندنێکى واقعییان بۆ دۆخەکە کرد.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کرد و ئاماژەى بە گرنگیى ر اهێنان و مەشقپێکردنى پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتییەوە کرد.
له به‌رامبه‌ردا جەنەراڵ بێڵ خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاریکارى و هەماهه‌نگیى هێزەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان نیشان دا و هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان پێشمەگە و سوپاى عیراقیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش بە پێویست زانى.
هەردوولا لەسەر گرنگی و پێویستیى هاریکارى و هەماهەنگیى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى یەکجارەکیى داعش و هاریکارى و هاوبەشى لەپێناو دابینکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە، هاوڕا بوون.