ئه‌مه‌ریكا ئاسانكارییه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران ده‌كات
ئه‌و رێگه‌پێدانه هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دانووستانی ڤیه‌ننا، له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی 2015ه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێگه به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دات، له‌و پاره‌یه‌ی له لایه‌ن واشنتنه‌وه بلۆك كراوه، قه‌رزی كۆریای باشوور و ژاپۆنی پێ بداته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و رێگه‌پێدانه هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دانووستانی ڤیه‌ننا، له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی 2015ه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی بیانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته لیستی ره‌شه‌وه و هه‌ژماره بانكییه‌كان و سامانی بلۆك ده‌كات.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كۆریای باشوور و ژاپۆن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت له 2019دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و رێككاره ته‌نیا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه و رێگه نادرێت ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.