جه‌بار مه‌شهه‌دانی: پارچه‌كردنی عێراق و بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی چاره‌سه‌ری ریشه‌یین
ئه‌وه‌ی به‌ر له 100 ساڵ به مه‌قه‌ستی به‌ریتانی كرا، به ته‌واوی شكستیهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
جه‌بار مه‌شهه‌دانی، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراقی، رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هیچ كاتێك به ته‌واوی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بووه و ناشبێت. گوتیشی: ئێوه كوردن و تایبه‌تمه‌ندی خۆتان هه‌یه، بۆ ده‌وڵه‌تی خۆتان نه‌بێت، چونكه پارچه‌كردنی عێراق تاكه چاره‌سه‌ره و ئه‌وه‌ی به‌ر له 100 ساڵ به مه‌قه‌ستی به‌ریتانی كرا، به ته‌واوی شكستیهێناوه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، جه‌بار مه‌شهه‌دانی گوتی: سه‌ره‌تا مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019 هێنرایه پێشه‌وه و كاندیدی هه‌ریه‌ك له فه‌تح (كۆكه‌ره‌وه‌ی میلیشیاكان) و سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره.
گوتیشی: كازمی نه هیچی به ده‌سته و نه ده‌توانێت سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ته‌واو بێت. له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌رچه‌ند ویستی هه‌ندێك شت بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی.
له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، جه‌بار مه‌شهه‌دانی گوتی: له‌و بڕوایه‌دام هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا، هیچ له ره‌وشه‌كه ناگۆڕێت و هه‌مان ئه‌نجامی 2018 ده‌دات به ده‌سته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان سووتاندن. ره‌نگه ره‌وشه‌كه سه‌ربكێشێت بۆ روودانی شه‌ڕی ناوخۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی فه‌رهاد ره‌سووڵ، بێژه‌ری دیاری كوردستان24، مه‌شهه‌دانی گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به ره‌زامه‌ندی ئێران ده‌ستبه‌كار ده‌بن. شتێكی نامۆ نییه ئێرانییه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌منییان رۆژانه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن چوار پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌غدا و سه‌نعا، دیمه‌شق و به‌یرووت. لێره ئێران له هه‌موو شتێك‌دا ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له دانانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێران ده‌یه‌وێت كرده‌ی سه‌ربازی له سه‌ر خاكی خۆی دوور بخاته‌وه و هه‌روه‌ها خۆی له به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كانی بدزێته‌وه و هه‌رچی رووده‌دات، ده‌وترێت میلیشیاكانن، له كاتێكدا بكه‌ری سه‌ره‌كی ئێرانه.
جه‌بار مه‌شهه‌دانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، میلیشیاكان به كرده‌وه رۆژانه‌ییه‌كانیان ئیداره‌ی بایدنیان خه‌جاڵه‌ت كردووه. ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌گه‌رچی ده‌یانه‌وێت به كه‌مترین زیان بكشێنه‌وه، به‌ڵام عێراق باجی گه‌وره‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌دات. له كاتێكدا له 2003 ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاوڕا بوون له رووخانی رژێمی به‌عس.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا جه‌بار مه‌شهه‌دانی دووپاتیكرده‌وه، پارچه‌كردنی عێراق كێشه نییه، به‌ڵكو خودی چاره‌سه‌ره. ئه‌وه‌ی به مه‌قه‌ستی به‌ریتانیا 100 ساڵ پێش ئێستا كرابوو، به ته‌واوی شكستیهێنا.
هه‌روه‌ها روویكرده، بێژه‌ری كوردستان24 و گوتی: ئێوه كوردن، زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگتان جیاوازه بۆچی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆتان نه‌بێت. ئه‌مه چاره‌سه‌ره، به‌ڵام دراوسێكان هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بابه‌تێك نه‌بوونه، كه چاره‌سه‌ری ره‌وشی عێراق بكات. بۆیه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كه‌ن.