دانیشتووانی ورمێ داوایهك ئاراستهی رۆحانی دهكهن
K24 - ههولێر:
چالاکوانانی پارێزگای ورمێی رۆژههڵاتی كوردستان، داوا لە سەرۆك کۆماری ئێران دەکەن، کۆتایی بەبارودۆخی ئەمنی ورمێ بهێنن.
ژمارەیەك لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و کەسایەتی ئاکادیمی پارێزگای ورمێ لەنامەیەکدا، داوا لە حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران دەکەن، ئەم بارودۆخە ئەمنییەی لەو پارێزگایهدا هەیە، کۆتایی پێبهێندرێت.
ژمارەیەك چالاکوانی سیاسی و مەدەنی و کەسایەتی ئاکادیمی پارێزگای ورمێ، چهند رۆژێك بهر له چوونی رۆحانی بۆ پارێزگای ورمێ داوای لێدەکەن، ئاوڕی جدی لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بداتەوە.
ئەو چاڵاکوانانەی ورمێ داوا دەکەن، ئەم بارودۆخە ئەمنییەی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای ورمێدا سەپێندراوە، کۆتایی پێبێت و لە جێگەی بە ئەمنیکردنی ناوچەکە هەنگاو بۆ بووژاندنەوەی ئابووری پارێزگاكهیان بدرێت.
بڕیاروایە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران سەردانی پارێزگای ورمێ و شاری مەهاباد بکات.