یەکێتی: سیخوڕێک لەناو ماڵی مام جەلال گیرا
"كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بەكارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی"
K24 – هەولێر
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمی یەکێتی "لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕێک گیراوە و كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە".
سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی رایگەیاندووە: "لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بەكارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی".