چیرۆكی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ژیانی پێرێزی خستووه‌ته مه‌ترسی

خۆزێ ئا‌نتۆنیۆ ئابیلان ئەو رۆژنامەنووسه ئیسپانییه‌ی تۆمارە دەنگیەکانی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە پێشوەختە داوای پارەیەکی خەیاڵی لەم یانەیە کردووە.
رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە کە خۆزێ ئا‌نتۆنیۆ ئابیلان ئەو رۆژنامەنوسەی کە تۆمارە دەنگیەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی بلاوکردووەتەوە، پێش ئەوەی ئەم کارە بکات داوای 10 ملیۆن یۆرۆی لە ئێدوارد فێرناندێز جێگری سەرۆکی یانه‌ی ریال مه‌درید کردووە بۆ ئەوەی ئەم تۆمارە دەنگیانە بڵاونەکاتەوە، بەڵام جێگرەکەی پێرێز ئەم داوایەی رۆژنامەنووسەکەی رەتکردووەتەوە و هەڕەشەی ئەوەشی لێکردووە کە سکاڵا لە دژی تۆمار دەکەن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، خۆزێ ئا‌نتۆنیۆ ئابێلان ئه‌م تۆماره ده‌نگییه‌كانی به 6 ملیۆن یۆرۆ به رۆژنامه‌ی ئێلكۆنفیدینسیاڵی فرۆشتووه.
خۆزێ ئا‌نتۆنیۆ ئابێلان، رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانی ته‌مه‌نی 61 ساڵه، له دایكبووی شاری مه‌دریده، خاوه‌نی ڕادیۆی لا خۆنخێلای ئیسپانییه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك تۆماری ده‌نگی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا پێرێز هێرش ده‌كاته سه‌ر رائول گۆنزالێز، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئیكه‌ر كاسیاس، خۆزێ مۆرینیۆ، ڤیسێنتی دێل بۆسكی و چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ش.
