هەولێر... چلەی ئەو پێنج پێشمەرگەی کە بە دەستی پەکەکە شەهید کران بەڕێوەچوو
په‌كه‌كه بیانووى زیاتر به توركیا ده‌دات تاوه‌كو سنوورى خاكى هه‌رێمى كوردستان ببه‌زێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى نەتەوەیی هه‌رێمى كوردستان

K24 – هەولێر:
له‌هه‌ولێر، مه‌راسیمى چله‌ى ماتەمینی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌ر له چل رۆژ، له چیاى مه‌تینا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه، شه‌هید كران.
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، لەم مەراسیمەدا، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه بۆته سه‌ر ئێشه بۆ ته‌واوى پارچه‌كانى كوردستان، هه‌ندێك لایه‌نى هه‌رێمى و نێوخۆیی پەکەکە بۆ مەرامی خۆیان به‌كار ده‌هێنن.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له وتارێكیدا، بۆ چله‌ى ماته‌مینى پێنج پێشمه‌رگه‌کانی زێره‌ڤانى، كه له چیاى مه‌تینا، به‌ده‌ستى په‌كه‌كه، شه‌هید كران، رایگه‌یاند، ره‌فتاره‌كانى په‌كه‌كه خزمه‌ت به كورد و كوردستان ناكات، په‌كه‌كه، بۆ تێكدانى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌كار ده‌هێنرێن.
روونیشیكرده‌وه، په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به خه‌باتى رزگاریخوازى كوردەوە نیه، به‌ڵكو بووه‌ته سه‌ر ئێشه و به‌ڵایه‌ك، نه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ته‌نیا، به‌ڵكو بۆ پارچه‌كانى دیكه‌ش، كه به‌هه‌زاران كچ و كوڕی كوردیان، به كووشتداوه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، راشیگەیاند، پەکەکە، بۆ هه‌ندێك ئامانج و ئه‌جێنداى سیاسی، له‌لایه‌ن گه‌لێك لایه‌ن به‌كار ده‌هێنرێن، پێویسته برایانمان له باكووری كوردستان، ئه‌و راستییه بزانن، هه‌روه‌ك چۆن داعش به‌كار هێنران، بوون بە هۆی دروستبوونى شه‌ڕێكى گه‌وره لە ناوچەکە، به‌مشێوه‌یه‌ش په‌كه‌كه به‌كار دەهێنرێن.
عه‌زیز وه‌یسى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، له چله‌ى ماته‌مینى ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه، رایگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ى كه ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ى تێدایه شه‌هید كران، ناوچه‌ى ئامێدییه، ئێمە بۆ به‌رگرى كردن له‌خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه لەوێبووین، نەچووین بۆ دیاربه‌كر و سلۆپى و هه‌كاری، تاوه‌كو شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ی لێ بكه‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانمان نه‌چووه‌ته خاکی باكووری كوردستان، تاوه‌كو شه‌ڕ بكات.
هێمن هه‌ورامى، جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌م مه‌راسیمه‌دا رایگه‌یاند، په‌كه‌كه، له‌لایه‌ن وڵاتانى ئیقلیمى به‌كار ده‌هێنرێن، تاوه‌كو سه‌ركێشى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن، ئه‌میش بۆ لاوازكردنى قه‌واره‌ى یاسایی هه‌رێمى كوردستان.
روونیشیکردەوە، ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه، نه‌وى ده‌كه‌ین، پێمان وایه په‌كه‌كه به‌م كرده‌وانه‌ی، دژه كوردستانیه‌تى خۆیان زیاتر ده‌سه‌لمێنن.
جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان، جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌كه‌كه بیانووى زیاتر به هێزه‌كانى توركیا ده‌دات، تاوه‌كو سنوورى خاكى هه‌رێمى كوردستان ببه‌زێنێت، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى نەتەوەیی هه‌رێمى كوردستان.
ئاماژه‌شیپێكرد، شه‌هید كردنى ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین، لێره‌وه دیسان داوا لە پەکەکە ده‌كه‌ین، كه شوێنى خه‌باتى كوردایه‌تى كردن، هه‌رێمى كوردستان نیه، هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى خه‌باتى ئاشتیانه‌ى ئه‌وان ده‌كات.
ک.ب