عێراق و ئێران رووفاتی 77 سه‌ربازی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ده‌گۆڕنه‌وه
عێراق و ئێران رووفاتی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گۆڕنه‌وه، كه له نێوان ساڵانی 1980 تا 1988 له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
دوای زیاتر له 30 ساڵ له بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ رووفاتی 77 سه‌ربازی عێراقی و ئێرانی ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا.
لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له باشووری عێراق، رووفاتی 77 قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه راده‌ستی وڵاتانیان كرانه‌وه.
ئاڵوگۆڕه‌كه له ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌له‌مچه له قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب كراوه و عێراق 34 رووفات و ئێرانیش 43 رووفاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
پێشتریش له (8ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)دا هه‌ردوو وڵات رووفاتی 68 قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌روه‌ها له (18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018)، 46 رووفات له نێوان هه‌ردوولا ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه.