شاره‌زایه‌كی عێراقی: كشانه‌وه‌ی سه‌در ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی به‌هێز كردووه
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، به ته‌واوی له كابینه‌ی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌كشێنه‌وه و بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زای كاروباری ئه‌منی و سیاسی عێراق، حوسێن جه‌نابی، رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ری دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌هێز كردووه.
بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، به ته‌واوی له كابینه‌ی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌كشێنه‌وه و بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، حوسێن جەنابی، شارەزای کاروباری ئەمنی و سیاسی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، ره‌وتی سه‌در وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و بیانووانه‌ی ره‌وتی سه‌در هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌وه‌یه، كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌وته‌كه، داوا ده‌كه‌ن سه‌در هه‌ڵوێستی هه‌بێت. بۆیه سه‌در ده‌ڵێت ده‌كشێته‌وه. هه‌ر كه‌س له كوتله‌ی سه‌دری بێت له حكومه‌ت دێته ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌ی ده‌وترێت سه‌در ده‌یه‌وێت شكستی وه‌زیری ره‌وته‌كه‌ی بۆ ته‌ندرووستی داپۆشێت، حوسێن جەنابی گوتی: بكه‌ره سیاسییه‌كان به گشتیی تۆمه‌تبار ده‌كرێن. پێویسته ئه‌وان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن له هه‌مبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه. ره‌وته سیاسییه‌كان ده‌ڵێن، كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌وێته ئه‌ستۆمان و كازمی به‌رپرسی یه‌كه‌مه. ناكۆكی له باره‌ی ئه‌وه هه‌یه، كه كێ به‌رپرسی یه‌كه‌مه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و شاره‌زا سیاسییه‌ی عێراق گوتی: به دڵنیاییه‌وه، یان ئه‌وه‌تا به بێ سه‌درییه‌كان هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. یاخود لایه‌نه‌كان سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و پرۆسه‌كه دوابخه‌ن. بۆیه ئه‌مڕۆ كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان بووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته پرۆسه‌كه دوا بخرێت. ئه‌گه‌رێكیش هه‌یه له باره‌ی دواخستنییه‌وه. سه‌درییه‌كان ده‌یانه‌وێت چاو به پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بخشێنرێته‌وه.