نمایشی جلوبه‌رگ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
به بێ به‌شداری ئافره‌تانی نمایشكاری كورد
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، نمایشێكی جلوبه‌رگ به به‌شداری ئافره‌ت و پیاوانی نمایشكاری ژماره‌یه‌ك وڵاتی بیانی به‌ڕێوه‌چوو.
له نمایشه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت، كه له وڵاتانی توركیا، رووسیا، پورتوگال، ئیسپانیا، به‌رازیل و ئیتاڵیاوه هاتبوون به جلی كوردی و بیانییه‌وه نمایشیان كرد.
یه‌كێك له رێكخه‌رانی نمایشه‌كه بۆ كوردستان24، گوتی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هیچ ئافره‌تێكی نمایشكاری جلوبه‌رگمان نییه. ته‌نیا چه‌ند پیاوێكی كورد به‌شدار بوون، ئه‌وانیش نمایشكاری جلوبه‌رگ نه‌بوون، به‌ڵكو مۆدیل فۆتۆ بوون.