خه‌لیلزاد: چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ دۆخی ئه‌فغانستان نابێت
به گوته‌ی گوته‌بێژی سوپای ئه‌فغانستان سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه كه تاڵیبان ده‌ستیبه‌سه‌رداگرتوون
K24- هه‌ولێر:
زالمای خه‌لیلزاد، نوێنه‌ری ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه، چونكه پشتڕاستبووه‌ته‌وه، كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ دۆخی ئه‌فغانستان نابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، له كاتێكدایه، كه پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبیان به‌رده‌وامه، به گوته‌ی گوته‌بێژی سوپای ئه‌فغانستانیش، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، كه تاڵیبان ده‌ستیبه‌سه‌رداگرتوون.
مانگی شوباتی پار ساڵ، ئەمەریکا و تاڵیبان، رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، تاڵیبان بەڵێن دەدات هێرش نەکاتە سەر سوپای ئەمەریکا، لە بەرامبەردا، ئەمەریکا سوپاکەی کشاندەوە، وێڕای ئەوەش سوپای پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە ئەفغانستان کشانەوە، زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئەفغانستان، لە لایەن چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵ کرا، دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆز کرد.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ک.ب