ئینفۆگرافیك.. تاڵیبان له‌سه‌دا 85ی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه
دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2020دا له ده‌وحه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن، بڕیار درا، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌فغانستان بهجێبهێڵن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ئهفغانهكانی هاوپه‌یمانی به‌جێ ده‌هێڵێت و بڕیاره له 11ی ئه‌یلوولی داهاتوودا دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له خاكی ئه‌فغانستان بچنه ده‌ره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2020دا له ده‌وحه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن، بڕیار درا، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌فغانستان بهجێبهێڵن.
هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زیاتر له %85ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكردووه و پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به ده‌ست حكومه‌تی كابووڵه‌وه ماونه‌ته‌وه.
تاڵیبان له چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاجیكستان و پاكستان كۆنترۆڵ كردووه.
هاوكات له رێگه‌ی ئێرانه‌وه و له تاران تاڵیبان دانووستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابووڵ ده‌ستپێكردووه و خۆیان رایانگه‌یاندووه، نایانه‌وێت به شه‌ڕ بچنه ناو شاره گه‌وره‌كانه‌وه.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، فه‌رهاد ره‌سووڵ، بێژه‌ری دیاری كوردستان24، ورده‌كاری كۆنترۆڵكردنی رووبه‌ری ئه‌فغانستان له نێوان حكومه‌ت و تاڵیباندا ده‌خاته‌ڕوو.