كۆمیسیۆن بۆ سەدر: ده‌رگاى كشانه‌وه داخراوە
گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌رباره‌ى كشانهوەى ره‌وتى سه‌در روونیكرده‌وه چاوه‌ڕێى بڕیاری كۆمیسیاران ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند، ده‌رگاى كشانه‌وه له (20)ى حوزه‌یرانى رابردووه‌وه، داخراوه، دواى ئه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌شدارى لیست و كه‌سایه‌تییه‌كان، نیشاندا.
جومانه غه‌لاى، گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ده‌رباره‌ى كشانهوەى ره‌وتى سه‌در، روونیكرده‌وه، چاوه‌ڕێى بڕیاری كۆمیسیاران ده‌كه‌ین، بۆ تاوتوێی کشانەوەی رەوتی سەدر، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كه بڕیاره له (10ی /تشرینى یه‌كه‌م)ى داهاتوو، به‌ڕێوه بچێت.
دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم".
رێبەری رەوتی سەدر، وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمی کشاندەوە.
گوتیشی: "خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن".