ئه‌فسه‌رێكی عێراق به تۆمه‌تی دزینی مووچه‌ی یه‌كه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، راشیگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو هه‌مان كه‌س مووچه‌ی هاوڕێكانی خۆی له سه‌ربازگه‌یه‌كدا دزیوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكیان به پله‌ی رائید ده‌ستگیركردووه، كه مووچه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا بردووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، راشیگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو هه‌مان كه‌س مووچه‌ی هاوڕێكانی خۆی له سه‌ربازگه‌یه‌كدا دزیوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌مووانی سه‌رقاڵكردووه، له‌وانه شانه‌ی هه‌واڵگری، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا.