حیكمهتیار: سوپا بێ بەرگری شوێنەکانیان راده‌ستى تاڵیبان كردووه
كۆی گشتى ئه‌و شوێنانه‌ى تاڵیبان كۆنتڕۆڵى كردوون 150 شوێنه
K24 – هەولێر:
گووڵبهدین حیكمهتیار، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌فغانى، زۆربه‌ى شوێنەکانیان به بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه، راده‌ستى چەکدارانی تاڵیبان كردووه، تا هێزه‌كانى ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا، پێداچوونه‌وه به بڕیاری كشانه‌وه‌یان بكه‌ن.
پێشتریش، تاڵیبان، رایگه‌یاند، له ئێستادا (4) شوێنى تازه‌یان کۆنتڕۆڵ كردووه، له‌وانه، ویلایه‌تى فه‌را، قه‌نده‌هار و په‌روان، كه كۆی گشتى ئه‌و شوێنانه‌ى كۆنتڕۆڵى كردوون، گەیشتووەتە (150) شوێن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نى، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فغانستان، روونیكرده‌وه، له ئێستادا دوو بژارده‌مان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى تاڵیبان بۆ خراووته روو، یان ته‌سلیمیان بین، یانیش بچینه ریزى ئه‌وان.
گووڵبهدین حیكمهتیار، یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده ئهفغانییانهى له‌ساڵى 2016 رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانى ئیمزاكرد.
ک.ب