ڤیان سه‌بری: تا ئێستا سه‌درییه‌كان له كۆمیسیۆن داوای كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ كراوه و به بڕیاری كشانه‌وه‌ی لایه‌نێك دواناخرێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان داوا بكه‌ن بكشێنه‌وه، ئه‌و كاته دواده‌خرێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڤیان سه‌بری له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 گوتی: بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كابینه‌ی ئێستا و داهاتووی حكومه‌ت، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: به گوێره‌ی بڕیاری كۆمیسیۆن 20ی حوزه‌یران دوا واده‌بووه، بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر بنه‌مای كاندیده‌كانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بكشێنه‌وه، كاریگه‌ری ته‌كنیكی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. چونكه كوتله‌ی سه‌دری كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌یه و زیاتر له 55 نوێنه‌ریان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بكشێنه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر پرۆسه‌كه درووست ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی كاره‌با و ته‌ندرووستی سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن. ره‌نگه شكستی وه‌زیره‌كان له‌و دوو بواره هۆكاری ئه‌و بڕیاره بێت. تا ئێستاش نازانرێت، ئایا سه‌در پابه‌ند ده‌بێت به بڕیاره‌كه‌یه‌وه یاخود پاشه‌كشێ ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌درییه‌كان سووربن له‌سه‌ر كشانه‌وه، كۆمیسیۆن ناتوانێت به‌رهه‌ڵستیان بكات.
سه‌باره‌ت به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و كۆمیسیۆن دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام روون نییه ئایا سه‌در سووربوو له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌و كاته ده‌كرێت پرۆسه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام به بڕیاری كشانه‌وه‌ی یه‌ك كوتله پرۆسه‌كه دواناخرێت.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا هیچ یه‌ك له كاندیدانی ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی كۆمیسیۆنیان نه‌كردووه و هیچ داوایه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌كه بكشێنه‌وه.