سه‌ربه‌ست مسته‌فا: كشانه‌وه‌ی سه‌در مانای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ناگه‌یه‌نێت
ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یكات، مانۆڕێكی سیاسییه و ره‌نگه به هۆی ئه‌و فشارانه‌وه بێت، كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ره‌وته‌كه به هۆی شكستیان له ئیداره‌دانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی سه‌در مانای دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه. ئه‌وانه‌ی خۆیان كاندید كردووه ئازادن له كشانه‌وه. كشانه‌وه‌شیان هیچ مانایه‌كی نابێت، چونكه ناویان په‌سند كراوه و له لیستی هه‌ڵبژاردن چاپكراوه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یكات، مانۆڕێكی سیاسییه و ره‌نگه به هۆی ئه‌و فشارانه‌وه بێت، كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ره‌وته‌كه به هۆی شكستیان له ئیداره‌دانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا ئه‌وه‌شی گوت: دوور نییه لایه‌نی دیكه‌ش هاوڕا بن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌مه ئه‌گه‌ره و هێشتا هیچ بڕیارێكی له باره‌وه نه‌دراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ره‌نگه لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی ره‌وتی سه‌در، گه‌یشتبنه ئه‌نجامێك، كه نه‌زانن ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چۆنه و ئه‌وان بانگه‌شه‌یان ده‌كرد، كه 90 كورسی به‌ده‌ست بهێنن، كه‌چی 70 كاندیدیان هه‌یه و زۆر لایه‌نی گه‌وره‌ی سیاسی ره‌نگه به‌رچاویان روون نه‌بێت، كه ئه‌نجامی پرۆسه‌كه چۆن ده‌بێت، چونكه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه.