پاڵه‌وانێكى كورد خۆی بۆ مسته‌ر ئۆڵۆمپی ئاماده ده‌كات
بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به به‌شدارى 60 یاریزان پاڵه‌وانێتى پورتوگال پڕۆ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌حمه‌د فه‌وزى به كێشى 96 كیلۆگرام به‌شداری ده‌كات
K24 – هەولێر:
ئه‌حمه‌د فه‌وزى یاریزانێكى له‌شجوانى كورده، له ئێستادا خۆی بۆ پاڵەوانێتی مسته‌ر ئۆڵۆمپی، ئاماده ده‌كات، رایگه‌یاند، خۆم به موسته‌حه‌ق ده‌زانم كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ده‌ست بێنم.
ناوبراو راشیگه‌یاند، له پارێزگاى دهۆكه‌وه، خه‌ریكم راهێنانه‌كان ته‌واو بکەم، به‌ره‌و وڵاتى پورتوگال بهرێدهكهوم، بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى "پورتوگال پڕۆ"، وه‌ك یه‌كه‌م كورد به‌شداری ده‌کەم، له‌م قاره‌مانێتییه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى مسته‌ر ئۆڵۆمپی.
روونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه‌س به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ناكات، وه‌ك یاریزانێكى پێگه‌یشتوو، ته‌نیا له عێراق من مافى ئه‌وه‌م هه‌یه به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌م، هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك هه‌بێت، من خۆمى بۆ ئاماده ده‌كه‌م.
بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، به به‌شدارى (60) یاریزان، پاڵه‌وانێتى "پورتوگال پڕۆ" به‌ڕێوه بچێت، ئه‌حمه‌د فه‌وزى به كێشى (96) كیلۆگرام به‌شداری لەم قارەمانێتییە ده‌كات.
ک.ب