شاره‌زایه‌كی دۆسییه‌ی جینۆسایدی ئێزدی: ئه‌وروپاییه‌كان رێگه‌ی به‌لجیكا له ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌گرنه به‌ر
یونیتاد، له راپۆرتی شه‌شه‌می خۆیدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خسته‌ڕوو، كه مۆركی جینۆساید به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ده‌به‌خشن
K24 – هه‌ولێر:
دوای هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپایی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له شنگال به جینۆساید بناسێنن و كار بۆ دادگاییكردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه بكه‌ن.
بڕیاری به جینۆساید ناساندنی په‌رله‌مانی به‌لجیكا دوای ئه‌وه هات، كه یونیتاد (تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش)، له راپۆرتی شه‌شه‌می خۆیدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خسته‌ڕوو، كه مۆركی جینۆساید به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ده‌به‌خشن.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی نشینی شنگال و ده‌وروبه‌ری له (3ی ئاب/ ئۆگستی 2014)، له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركرا و هه‌زاران هاووڵاتی ئێزدی به هۆی جیاوازی ئاینیانه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران و هه‌زاران ئافره‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كرانه كۆیله و له بازاڕه‌كانی كۆیله فرۆشی مووسڵ و ره‌ققه، كه دوو ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی داعش بوون له (2014 - 2017) بازرگانیان پێوه ده‌كرا.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا ده‌ریكردووه، حكومه‌تی وڵاته‌كه پابه‌نده به‌وه‌ی كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی و به سزاگه‌یاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له تاوانه‌كه به‌شداریان كردووه، جا چ هاووڵاتی به‌لجیكی بن، یاخود به‌لجیكی نه‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه، "حسێن قاسم حه‌سوون"، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییان تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری و ناساندنی زیاتری دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان.
گوتیشی: هه‌وڵه‌كانی كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دخان، سه‌رۆكی رێكخراوی یونیتاد، زۆر رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا دۆسییه‌كه به جینیۆساید بناسێنێت، چونكه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به مۆركی جینۆسایدی تاوانه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه.
یونیتاد، به بڕیاری (2397)ی ساڵی (2017)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوونی دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان.
حه‌سوون، روونیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا ره‌هه‌ندی دادوه‌ری هه‌یه و تێیدا هاتووه "نابێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له سزا و یاسا رزگاریان ببێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، (كه مانگانه له‌گه‌ڵ هاوشانه ئه‌وروپاییه‌كانی كۆده‌بێته‌وه)، فشار بخاته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا تا وڵاته‌كانیان هه‌مان رێگه‌ی به‌لجیكا بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: به پێی بڕیاره‌كه، دادگاكانی به‌لجیكا كار به بنه‌مای "سه‌روه‌ری دادوه‌ری جیهانی" ده‌كه‌ن و واته ئه‌گه‌رچی تاوانێك له خاكی به‌لجیكا نه‌كرابێت و بكه‌ره‌كانیشی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌لجیكیان نه‌بێت، به‌ڵام نابێت له سزا و دادوه‌ری رزگاریان ببێت و پێویسته رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
له عێراقدا دادگاكان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌قه یاساییه‌كاندا هه‌یه.
به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق، هیچ دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به دۆسییه‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید نییه و هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌ست دادوه‌ره‌كاندا نییه.
له عێراقدا كار به یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) ده‌كرێت. له‌و یاسایه‌دا، هیچ بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به تاوانی جینۆساید نییه. هاوكات یاسای تایبه‌ت به تیرۆر هه‌یه و تاوانبارانی ئه‌و دۆسیانه‌ی جینۆساید به‌و دوو یاسایه دادگایی ده‌كرێن.
حه‌سوون، پێی وایه ئه‌مه "گرفتێكی یاساییه"، چونكه وه‌ك خۆی گوتی: "تاوانی جینۆساید له تیرۆر و تاوانی كوشتن گه‌وره‌تره و ره‌هه‌ندی جیاوازیان هه‌یه"، بۆیه به پێویستی زانیی "ره‌چاوی ئه‌و هه‌لومه‌رج و حاڵه‌ته نوێیه بكرێت و چاره‌سه‌رێكی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه".
به رای حه‌سوون، دوای به‌لجیكا، ئه‌گه‌ری هه‌ره له پێش ئه‌وه‌یه، لۆكسه‌مبۆرگ، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا بێت، كه هه‌مان رێكاری په‌رله‌مانی به‌لجیكا بگرێته به‌ر.
پێشتر هه‌ریه‌ك له (په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌رله‌مانی وڵاتانی كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئوسترالیا، به‌ریتانیا، سكۆتله‌ندا، پورتوگال) دانیان به جینۆسایدی ئێزدییه‌كاندا ناوه.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به رێكاره كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا كرد و گوتی: لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا به‌رده‌وام چاودێری هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست له باره‌ی جێبه‌جێكردنییه‌وه بنرێن.