ئه‌بوبه‌كر عه‌لى: پێشبینی ھیچ ئەنجامێكی نوێ ناكەین
ئەبوبەكر عەلی یەكێك لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستھێنانی پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رايگه‌ياند، لە خولی دووەمی دەنگدان پێشبینی ھیچ ئەنجامێكی نوێ ناكەین.
K24 – هه‌ولێر:
ئەبوبەكر عەلی یەكێك لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستھێنانی پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رايگه‌ياند، لە خولی دووەمی دەنگدان پێشبینی ھیچ ئەنجامێكی نوێ ناكەین.
له كۆنگره‌ى يهكگرتوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتووى ئيسلامى ئه‌نجامدرا.
له خولى يه‌كه‌مى ده‌نگداندا هه‌ريه‌ك له پاڵێوراوه‌كان سه‌لاحه‌دين به‌هادين به 686 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كانى ديكه بوو.
ئه‌بو به‌كر عه‌لى 221 ده‌نگ و محه‌ممه‌د ره‌ئوف 194 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.
بڕياردرا خولى دووه‌مى ده‌نگدان له نێوان هه‌ريه‌ك له سه‌لاحه‌دين به‌هادين و ئه‌بوبه‌كر كاروانييدا به‌ڕێوه‌بچێت.