مه‌سرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان له‌ گرنگیدان به‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كاردینال لویس ساكۆ
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كاردینال لویس ساكۆ

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە17ـی تەممووزی 2021 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نموونەیەکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد، كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان، خزمەت بکەن و دڵنیاییشیدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.

كۆبوونه‌وه‌