به‌غدا.. فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا ئاگری گرت
ئاگره‌كه نزیكی كۆگایه‌كی مووشه‌ك بووه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، ئاگر له به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی "موسه‌ننا" له به‌غدا كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری ماددی تۆماركراون، به‌ڵام هیچ زانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه به هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی "موسه‌ننا" ئاگری گرتووه و توانیویانه به‌شی كۆگای مووشه‌ك له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بپارێزن و ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به په‌له توانیویانه ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه له كۆگای ئامێره كاره‌باییه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه، نزیك بووه له كۆگایه‌كی مووشه‌ك له ناو فڕۆكه‌خانه‌كه.
به‌رگری شارستانیی عێراق روونیكرده‌وه، ئاگره‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام به زیانێكی زۆری ماددی ئاگره‌كه كۆتایی هاتووه و لێكۆڵێنه‌وه‌ش له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
د.ی