ورده‌كارى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى يه‌كگرتوو
حەوتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستی پێكرد و لەو كۆنگرەیەدا دیاریكردنی ئەمینداری گشتی نوێی ئەو حزبە و جیاكردنەوەی كاری بانگخوازی و سیاسەت لە یەكتر، گەرمترین باسەكانی ناو ئەندامان بوون.
K24 – هه‌ولێر:

هه‌ر له باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆنگره‌وه، محەممەد ئەحمەد، جێگری پێشووی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، ئاشکرای دەکات بەگوێرەی بەرنامەی نوێی حزبەکەی، پۆستی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نامێنێت و راشیدەگەیەنێت، ئەمجارە یەکگرتوو دەیەوێت مەرکەزییەت بۆ حزبەکەیان بگەڕێننەوە.
له كۆنگره‌ى يهكگرتوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتووى ئيسلامى ئه‌نجامدرا.
له خولى يه‌كه‌مى ده‌نگداندا هه‌ريه‌ك له پاڵێوراوه‌كان سه‌لاحه‌دين به‌هادين به 686 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كانى ديكه بوو.
ئه‌بو به‌كر عه‌لى 221 ده‌نگ و محه‌ممه‌د ره‌ئوف 194 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.
بڕياردرا خولى دووه‌مى ده‌نگدان له نێوان هه‌ريه‌ك له سه‌لاحه‌دين به‌هادين و ئه‌بوبه‌كر كاروانييدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌يه‌وه، ئەبوبەكر عەلی یەكێك لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستھێنانی پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رايگه‌ياند، لە خولی دووەمی دەنگدان پێشبینی ھیچ ئەنجامێكی نوێ ناكەین.