بارزانى: ئەو رۆڵە هاوسەنگییەی یەکگرتوو بینیویەتی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بووە

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی حەوتەمى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی یەکگرتوو کرد.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/633f6e52-e88c-47e5-b2d5-fd9a8a9daebf/payamibarazani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی حەوتەمى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی یەکگرتوو کرد.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا بارزانى هيواى خواست کە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەکە لە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بێت و دووپاتیشی کردەوە، کە ئەو رۆڵە هاوسەنگییەی یەکگرتوو بینیویەتی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بووە و خوازیار بوو ئەو حزبە لەسەر رۆڵی هاوسەنگی خۆی بەردەوام بێت.