ژماره‌ی قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له كه‌نه‌دا به‌رزبووه‌وه
زۆربه‌ی قوربانییه‌كان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و به‌ته‌نیا ده‌ژین

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له ویلایه‌تی كۆڵۆمبیای به‌ریتانی له كه‌نه‌دا به‌رزبووه‌وه، كه له ویلایه‌ته گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی گه‌رماوه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی یاسایی تا ئێستا 808 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ژماره زۆری قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له 25ی مانگی رابردوو تا 1ی ئه‌و مانگه تۆماركراون، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ئاستێكی به‌رز و مه‌ترسیدار له زۆربه‌ی ناوچه‌كان.
ئه‌و رۆژه‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆماركرابوو، (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) بوو، كه پله‌ی گه‌رما گه‌یشتبووه (46.9) په‌لی سیلیزی، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له كه‌نه‌دا، پزیشكی یاساییش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له‌و رۆژه‌دا 300 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی گه‌رماوه تۆمار كراوه.
لیزا لابوانت، به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و به ته‌نیا له ماڵه‌كانیان ده‌ژین، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ورهكاری زیاتر ئاشكرابكرێت.
سه‌رچاوه: "bc.ctvnews"
د.ی