له به‌غدا داوای ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی كرده‌كانی تیرۆر و راكردووان له یاسا ده‌كرێت
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی عێراق كار بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ئه‌و داواكراوانه بكات، كه له لایه‌ن دادگاوه داواكراوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌غدا ده‌یان هاووڵاتی عێراقی به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ده‌ربازبوونی تاوانباران له سزا گردبوونه‌وه.
چالاكوانان و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌شداریان له گردبوونه‌وه‌كه كردووه، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر به درووشمی "به‌ڵێ بۆ سزادانی تاوانباران" داوایان كرد، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ده‌ستیان به خوێنی هاووڵاتیان سووره و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان تیرۆر ده‌كه‌ن.
چالاكوانه عێراقییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی عێراق كار بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ئه‌و داواكراوانه بكات، كه له لایه‌ن دادگاوه داواكراوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوون.