یه‌كه‌م ژنه سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌فغانستان ره‌خنه له هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به تاڵیبان ده‌گرێت
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی دا بكات.
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌م ژنه سه‌رۆكی شاره‌وانی له ئه‌فغانستان، زه‌ریفه غه‌فاری نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ربڕی.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی دا بكات.
غه‌فاری گوتی: ئه‌و لێدوانه‌ی بن والاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی "كێشانێكی تونده به تۆقی سه‌ردا" و "شكستێكی روون و ئه‌وپه‌ڕی بێهیواییه".
غه‌فاری گوتیشی: تاڵیبان نه‌گۆڕاوه و ناشگۆڕێت. ئه‌وان رێگر ده‌بن كچه‌كه‌م بچێته قوتابخانه، یاخود له پێناو وڵاته‌كه‌یدا شه‌ڕ بكات.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته به‌ریتانیا هاوبه‌شی ئاشتی بێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا وه‌ك ئه‌وه‌یه به توندی به سه‌ردا بكێشرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2020دا له ده‌وحه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن، بڕیار درا، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵن.
هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زیاتر له %85ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكردووه و پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به ده‌ست حكومه‌تی كابووڵه‌وه ماونه‌ته‌وه.
تاڵیبان له چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاجیكستان و پاكستان كۆنترۆڵ كردووه.
هاوكات له رێگه‌ی ئێرانه‌وه و له تاران تاڵیبان دانووستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابووڵ ده‌ستپێكردووه و خۆیان رایانگه‌یاندووه، نایانه‌وێت به شه‌ڕ بچنه ناو شاره گه‌وره‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌گراف