له كه‌ربه‌لا ئاگر له میوانخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، 78 هاووڵاتی له ناو میوانخانه‌كه رزگار كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له میوانخانه‌یه‌كی كه‌ربه‌لا منداڵێكی كچ گیانی له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه له سووتان رزگار كراوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، 78 هاووڵاتی له ناو میوانخانه‌كه رزگار كراوون.
ئه‌و میوانخانه‌یه چوار نهۆم بووه و ژماره‌یه‌ك دوكانی له ژێردا بووه.
له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ و هاتنی شه‌پۆلی گه‌رماوه چه‌ندین شوێن له ناوچه‌كانی عێراق به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه زیانی زۆری گیانی و ماڵیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
دیارترینیان سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا و نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئیمام حوسێن له ناسریه بوو، كه تێیدا ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دانی دیكه بریندار بوون.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز